سەر لە ئێوارەی ئەرمرۆ چەند بۆندێک یەکلای بووەوەو ئێمە وەک سپی میدیا بڵاومان کردەوە بەڵام، درەنگانێکی شەو چەند بۆندێکی چاوەروان نەکراو رویاندا وەک چوونی هێرنانیز لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بۆ یۆڤانتۆس و چوونی فلیپی میلۆ لە یانەی گەلاتەسەرای بۆ یانەی ئینتەرمیلان، ئەمەی خواروە چەند بۆندێکە کە درەنگانێکی شەو پێش داختنی بازاری گواستنەوەی فەرەنسو ئیتاڵیا و ئیسپانیا یەکلای بووەوە.
- بەفەرمی رۆبێرتۆ سۆریانۆ چووە یانەی ناپۆلی
-بەفەرمی هێرنانزی بەرازیلی چووە یانەی یۆڤانتۆس
-بەفەرمی یانەی کاربی ئیتاڵی مارکۆ بۆرێلۆی هێنایە ریزەکانی.
-بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان" مارکۆ ئەندریۆلی بە شێوازی خواستن چووە یانەی سیڤیلیە.
-یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند"کیڤن جرۆسکروتز پەیوەندی بە یانەی گەلاتەسەرای تورکی کرد.
-بەفەرمی ماتری بە شێوازی خواستن لە یانەی میلانەوە چووە یانەی لازیۆ.
-بەفەرمی ئیسلا پەیوەندی بە یانەی مەرسیلیاوە وە کرد
-بەفەرمی یانەی شتوتگارد هێنانی رۆبی کرۆسی لە یانەی بایر لیڤەرکوزنەوە راگەیاند.
-بەفەرمی فیلیپی میلۆ چووە یانەی ئینتەرمیلان.
-بەفەرمی پۆگبا لە یانەی یۆڤانتۆس مایەوە دوای ئەوەی بەرشەلۆنەو چێڵسی و ریاڵ مەدرید وپاریسانجێرمان و مانسیتی و مان یونایتد هەوڵی هێنانیان دەدا.
- بەفەرمی یۆڤانتۆس ماریا لیمانای هێنایە ریزەکانی.
-بەفەرمی یانە رۆما بۆندی لەگەڵ یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی ئیزکوێل بۆنز لە یانەی نیوز ئۆڵد بۆیز واژۆ کرد.
-بەفەرمی خواکین لە یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵیەوە گەرایەوە بۆ لالیگاو چووە یانەی ڕیاڵ بیتس.
- هێشتا بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید چوونی دیخیای رانەگەیاندووە بەڵام هەموو سەرچاوەکان پشتراسی دەکەنەوە کە دیخیا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.
ئا/ شاهۆ فایق