کورد سەفارەتی ئێرانی لەندەن کۆنترۆڵکرد

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ ٩/١ کوردانی لەندەن لەدژی لەسێدارەدانی " شەهید بەهرۆز" خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لەلەندەن سازکردو پاش ماوەیەک ژمارەیەک گەنج باڵوێزخانەکەیان کۆنترۆڵکرد.

 پژاك لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دژی لەسێدارەدانی گیراوانی سیاسی كورد لەلایەن ئێرانەوە، چالاكیەكی ئەنجامدا. لە چالاكیەكەدا گروپێك لە گەنجانی كورد لە تۆڵەی (شەهید بەهرۆز) دەستیان بەسەر سەفارەتی ئێراندا گرت. 

رۆژنیوز بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ، دژ لە سێدارەدانی زیندانیانی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە بەردەم كونسوڵگەری رژێمی ئێران، لەوڵاتی بەریتانیا بەڕێوە چوو.

 چالاكیەكە بە دەستپێشخەری پژاك و بە بەشداری ماڵی گەل لە بەریتانیا و گەنجانی كورد لە بەریتانیا و گەنجانی عەلەوی لە بەریتانیا و كۆدار ئەنجامدرا.   لە درێژەی چالاكیەكەدا لێدوانی هەریەكە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك  و كۆدار و ماڵی گەل لە بەریتانیا لە دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر بیروڕای ئازاد و تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی كورد پێشكەش كرا،  هەر  لە لێدوانەكاندا داوای ئازادی بۆ سەر جەم گەلانی ژێردەستە لە ئێراندا كرا. دواتر گروپێك لە گەنجان لە تۆڵەی (شەهید بەهرۆز) و سەرجەم گیراوانی دۆزی گەلی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشیان كردە سەر كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران. دەستیان بەسەردا گرت. لە چاركیەكەدا سەرجەم كامێرای چاودێری كونسوڵگەریان شكاند و دواتر دەرگای سەرەكی چونە ناوەوەی كنسوڵ گەریەكەیان دەرهێنا. 

پۆلیس گەیشتە شوێنی روداوەكە و داوای لە گەنجان كرد كە وەك هاوكاری پۆلیس لە كنسوڵگەری بینەدەرەوە و دۆخەكە ئاساسی بكەنەوە، دواتر گەنجان كشانە و بێ ئەوەی هیچ گرفتێك دروست ببێ. 



PM:09:46:01/09/2015