"ئەبوبەکر بەغدادی لەموسڵ هێزەکانی بەسەردەکاتەوە"

خەلیفەی داعش ئەبوبەکری بەغدادی سەنگەرەکانی چەکدارەکانی لەدەوروبەری موسڵ بەسەردەکاتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەبوبەکری بەغدادی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سەربازی باڵای داعش و ژمارەیەکی زۆر پاسەوان سەنگەرەکانی داعشی لەموسڵ بەسەرکردۆتەوە.

ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەغدادی لە شاری رەقەوە هاتۆتە موسڵ و یەکەمجارە لەو شارە چەکدارەکانی بەسەر بکاتەوە.

تا ئێستا ئەو هەواڵە لەسەرچاوەیەکی میدیای سەربەخۆوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

ئەو سەردانە لەکاتێکدا کە حکومەتی عێراق و  حکومەتی هەرێم بەسەرپەرشتی ئەمەریکا سەرقاڵی دانانی پلانن بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارەکانی داعش لەو شارەو لەدوا هەوڵدا ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان لەهەولێر پێکهێنا.



AM:09:48:07/09/2015