هێزە ئەمنییەكانی توركیا پەرلەمانتارێكی هەدەپەیان دەستگیركرد

خاتوو شەفەق ئوزانلی، نوێنەری خەڵكی قارس لە باكوری كوردستان‌و سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەتۆمەتی ناردنی خۆراك بۆ هێزكانی پەكەكە دەستگیر كرا.

ماڵپەڕی رادیكاڵی توركی رایگەیاند ئەمرۆ دووشەممە خاتوو ئۆزانلی لەگەڵ هەشت كەسی دیكە دەستگیركراون‌و هێزە ئەمنییەكانی توركیا دەڵێن بەتۆمەتی ناردنی مادەی خۆراكی بۆ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەو پەرلەمانتارە‌و هەشت كەسەكەی دیكە دەستگیر كراون.

بەپێی هەواڵەكە پاش چەند كاتژمێرێك شەفەق ئۆزانلی، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارە‌و پارێزراویی یاسایی هەیە، ئازاد كراوە، بەڵام هەشت كەسەكەی دیكە تائێستا بەندكراون.



PM:04:43:07/09/2015