هەڵمەتی دادپەروەری سبەینێ ٩/٨ دژی گەندەڵی گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم ( پەرلەمان، حکومەت، سەرۆکایەتی هەرێم ) سازدەکات.
لە ئاگاداریی نامەیەکدا کە بۆ سپی نێردراوە ئامانجی گردبوونەوەکە لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاكان و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان بە رێژەی 50% و نەناردنی پارەی خەرجی سیادی حكومەتی عێراق لە پارەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان.
گردبوونەوەکە کاتژمێر ١٠ لەبەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.