رێگە لە دەمیرتاش دەگیرێت سەردانی جەزیرە بكات

هیزەكانی توركیا رێگا لە سەلاحەدین دەمیرتاش‌و وەفدێكی هەدەپە دەگرێت سەردانی شارۆچكەی جەزیرە بكەن كە ماوەی هەفتەیەك لە گەمارۆی هێزەكانی پۆلیس‌و سوپای توركدایە.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، وەزیرانی هەدەپە عەلی حەیدەر کونجا و موسلم دوگان، پەرلەمانتارانی هەدەپە  بە مەبەستی بەستنی كۆبوونەوەی هەفتانەی هەدەپە بەنیاز بوون بڕۆن بە جەزیرە كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس‌و سوپاوە رێگرییان لێدەكرێت.

هێزەکانی توركیا بە پەرلەمانتارەکانی هەدەپەیان راگەیاندوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رێگە نادەن کە هەدەپە بچێتە ناو شارۆچکەی جەزیرەوە.



PM:03:38:09/09/2015