بارزانی و ساڵح موسلیم و ئەمەریکییەکان کۆبوونەوە

سەرباری ناکۆکیەکانی نێوان ئەلپارتی و پەیەدە لە رۆژئاوا، ئەمڕۆ بارزانی و ساڵح موسلیم بە ئامادەبوونی ئەمەریکییەکان لە پیرمام کۆبوونەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئەمەریکییەکان بووەو بەمەبەستی یەکخستنی توانا سەربازییەکانی هەرێم و رۆژئاوا بووە دژی چەکدارانی داعش لە هەرێم و رۆژئاوای کوردستان".

ئەو وەفدە ئەمەریکیەی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پرسی داعش، برێت مەکگورگ کە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاشە، لەگەڵ جێمس تێری فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکاو ستیورات جۆنز باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق بوون.
ماکگورگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بۆ کۆبوونەوەکەی کردووە.
 



PM:08:53:15/09/2015