له پیرمام رۆژی 9/15 بارزانی و ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده به ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ریکییه‌کان کۆبوونه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی چه‌ند داوایه‌کی کۆن و نوێی له ساڵح موسلیم دووپاتکردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند " چه‌ند جارێک پێش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی 9/15 بارزانی داوای کردووه له ساڵح موسلیم که رێگا بده‌ن پێشمه‌رگه بچێته رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان به‌ره‌نگاری چه‌کدارانی داعش بێته‌وه، به‌ڵام ساڵح موسلیم ئه‌و داوایه‌ی ره‌تکردۆته‌وه".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه ساڵح موسلیم به بارزانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بچنه رۆژ ئاوا، ئه‌وا بچنه شاری ره‌قه که داعشی لێیه رزگاری بکه‌ن، یان بچنه جه‌رابلس " ده‌که‌وێته نێوان کوبانێ و عفرین" و له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدایه، رزگاری بکه‌ن.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که رۆژئاوای کوردستان هه‌موو ناوچه‌کانی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه رزگارکراوهو پێویستی به هێزی تر نییه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، ئه‌و هێزه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت بینێرێت بۆ رۆژئاوا، ئه‌و کوردانه‌یه که زۆریان خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانن و له‌باشوری له ژێر سه‌رپه‌رشتی هیزه‌کانی پارتیدا مه‌شقیان پێکراوه.
ئه‌مه چه‌ند جارێکه په‌یه‌ده ناردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ رۆژئاوا ره‌تده‌کاته‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که نابێت له ده‌روه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێزانه، چهکدارتی تر هه‌بێت له رۆژئاوا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، کۆبوونه‌وه‌ی 9/15 پیرمامی نێوان بارزانی و ساڵح موسلیم به ئاماده‌بوونی برێت مەکگورگ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و جێمس تێری فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکاو ستیورات جۆنز باڵوێزی ئەو وڵاته لە عێراق، هیچ په‌یوه‌ندی به ناردنی پێشمه‌رگه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان بخاته دۆخێکی باشه‌وه، له کاتێکدا که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی مه‌شقپێکردنی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان له ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی رۆژئاوای کوردستان.