ئه‌مڕۆ 9/15 له په‌رله‌مانی یابان له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شه‌ڕ له‌ناو په‌رله‌مانی یابان روویدا.
پاش 16 کاتژمێر له گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌ووه‌ی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له په‌رله‌مان یابان شه‌ڕ روویدا.
ئه‌و شه‌ڕه له ئه‌نجامی ئه‌وه دروستبوو که سه‌رۆکی په‌رله‌مان ویستبووی پرۆژه یاساکه بخاته ده‌نگدانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ بکرێت.
به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵگیرساو دواتریش متمانه له سه‌رۆکی په‌رله‌مان که ناوی " یۆشیت کۆنۆیکێ"یه سه‌ندرایه‌وه.
له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه په‌رله‌مانی یابان هێزی شه‌ڕکه‌ری خۆی نه‌ناردۆته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی.