وێنە.. ئاشتی هەورامی: پەرلەمان‌و حكومەت دەسەڵاتی راستەقینە نین

ژمارەیەك پەرلەمانتار واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆدەكەنەوە بۆ ئەو لێدوانە رۆژنامەوانیەی لەسەر چەندین پرسی ئابوری‌و سیاسی داویەتی.

لەیاداشتێكدا كە واژۆی 24 پەرلەمانتاری لەسەرە داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە سەبارەت بەو لێدوانانەی لە چاوپێكەوتنێكی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەڵ رۆژنامە ئاوێنە داویەتی، بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.

لە یاداشتەكەدا هاتووە:  بەرێز وەزیری سامانە سروشتیەكان لە چاوپێكەوتنێكدا،  لە رۆژنامە ئاوێنە ژمارە (495) 15/9/2015 دەڵێت:
1-    بریاربوو وەزیری دارایی پرۆژەیەكی چاكسازی هەبێت، كە مانگانە بڕی (200) ملێیۆن دۆلار بۆ حكومەت بگەڕێنتەوە، كە بردیانە سەرەوە ئەوانەی، لە دەرەوەی حكومەت و پەرلەمان دەسەڵاتدارن وتیان كاتی ئەوە نییە.
2-    سەركردایەتی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان و حكومەت بڕیاری ئەوەدەدات، چۆن نەوت بفرۆشیت و كەی بیفرۆشیت و نەیفرۆشیت؟
3-    نە پەرلەمان و نە حكومەت دەسەڵاتی راستەقینە نین.
4-    من و رێباز حەملان وەزیری دارایی بەرپرس نین لە دواكەوتنی مووچە .......
بۆیە، ئێمە بەژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، كە لەخوارەوە واژۆمان كردووە، بەپێ‌ی خاڵی (2) بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (54) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە بەرێزتان دەكەین، ئەم بابەتە،  لە نزیكترین كاتدا، بكرێتە بابەتێك بۆ گفتوگۆی دانیشتنێكی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی باڵای هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازو وەڵام دانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران.






PM:01:49:20/09/2015