پێنج لایەنەكە شەڕی راگەیاندنیان راگرت

كۆبوونەوەی بەرپرسی راگەیاندنی هەر پێنج لایەنە سیاسیەكەی كوردستان لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كۆتایی پێهات‌و بڕیاردرا شەڕی راگەیاندن رابگرن.

پاش كۆتایی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ، د. فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند كە لایەنەكان رێكەوتن لەسەر ئەوەی شەڕی راگەیاندن رابگرن چونكە زیان بە چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دەگەیەنێت.

كۆبوونەوەی ئەمرۆی بەرپرسانی راگەیاندنی هەر پێنج لایەنی (پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) لەسەر بڕیاری دواكۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بوو.



PM:04:40:21/09/2015