سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەڵێت" هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ نەوت دەفرۆشێت، ئێمەش بوودجەیان بۆ نانێرین".
ماڵپەڕی " براسا" لەزاری عەبادیەوە لەسەر کێشەی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت" لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم نەوتی خۆیان رادەستی بەغدا ناکەن، ئێمەش بەشە بودجەیان بۆ نانێرین".
ناوبراو لە وەلآمی پرسیارێکی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شەڕی راگەیاندنەکان لەگەڵ هەرێمدا ناکەن.