"دادوەرەکەی سەدام ئەو پێنوسەی پێدام کە ئیمزای لەسێدارەدانەکەی پێکرد"

سەرۆکی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاشـی رەفسەنجانی دەڵێت" ئەو دادوەرەی دادگایی سەدامی کرد، ئەو قەڵەمەی پێدام کە ئیمزای لەسێدارەکەی پێکردبوو".

رەفسەنجانی لە وتەیەکدا لەبەردەم کۆمەڵێک جەنگاوەری کۆندا کە بەشداری شەڕی ئێران- عێراقییان کردووە وتی" دوای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی سەدام ، دادوەری دۆسیەکە سەردانی ئێرانی کردو، ئەو ئەو پینوسەی پێدام کە بڕیاری حوکمەکەی پێ ئیمزاکردووە".

رەفسەنجانی وتی" ئەو پێنووسە لە  مۆزەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزارە وەک بەڵگەیەک بۆ سەرکەوتنی گەلی ئێران لەو جەنگەدا".



AM:12:59:23/09/2015