پانزەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی لە برۆکسڵ سازەدەکرێت

ئەمڕۆ ٩/٢٥ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پانزەهەمین کۆنگرەی خۆی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا سازەدکات.

تاهیر کەمالی زادە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ڕاگەیاند "کە لەم کۆنگرەیەدا ٤٥ حیزب و ٢٥ ڕێکخرا و حەوت حیزب وەک چاودێر بەشدار دەبن و ٢٤٠ کورسی بۆ ئەندامانی کۆنگرە دیاری کراوە بەڵام تا ئێستا دیار نییە چەند کەس بەشداری تێدا دەکات".

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەوەی کوردستان بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاندووە کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیان بانگێشت کردووە و هەریەکە کە مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیشیان بانگێشت کردووە.



PM:12:13:25/09/2015