حکومەتی هەرێم بەدانا غازی دۆڕاند

پەرلەمانتاری گۆڕان، مەحمود رەزا رایگەیاند: لەسەر دوو سكاڵای یاسایی كە لە دژی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا تۆماری كردوە، كۆمپانیای دانا غاز زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بردۆتەوە .

مەحمود رەزا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە کۆمێنتێکدا نووسیویەتی "بە گوێرەی زانیاریم كۆمپانیای دانا غاز بە دو شكات لە لەندەن نزیكەی دو ملیار و سەد ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بردۆتەوە و هەرێم بە هیچ جۆرێك یش ناتوانی خۆی لە دانی ئەو پارەیە بدزێتەوە، هەتا دواش بكەوێ قازانجی زیاتری ئەچێتە سەر ".

مەحمود رەزا دەڵێت " سیاسەتی نەوتیی نەزانانە و چڵێسانەی گروپی نەوت لە كوردستان قەرزێكی بێ شوماری هێناوەتە سەر شانی نەوەكانی ئایندەش."



PM:10:43:04/10/2015