لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی هێرش کرایە سەر کۆمەڵێک رۆژنامەنووس، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان لە راگەیاندراوێکدا ئەو هێرشانە موحکوم دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوە، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی سپێده و رووداو و وێنه‌گری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و كه‌ناڵی رێگا ده‌كات و هه‌موو روواڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری سلێمانی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی نۆیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی خۆپیشاندانده‌ران شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری هوتێل شاری جوانی سلێمانی كۆنترۆڵكردوو شه‌قامه‌كانیان به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داخست".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "له‌گه‌ڵ فراوانبونی خۆپیشاندانه‌كه رواڵه‌ته‌كانی تووندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی رویاندا".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "به پێی لێدوانی ره‌سمی قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی هه‌شت كه‌س بریندار بوون چوار له‌وكه‌سانه هاوڵاتی بوون و چواره‌كه‌ی تریش له هێزی ئه‌منی بوون".
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "له‌كاتی روماڵكردنی په‌خشی راستوخۆدا وێنه‌گری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان به‌رد به‌ر ده‌موو چاوی ده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی ده‌كرێت
وێنه‌گری كه‌ناڵی GK رێژین كه‌مال به میترۆی ووت" له‌كاتی په‌خشی راستوخۆ بوین كه به‌رده‌كه‌م به‌ركه‌وت بریندار بووم به سێ ته‌قه‌ڵ چاره‌سه‌ركرام".
باسی له‌وه‌شكردووه: "هه‌روه‌ها هه‌ندێك له به‌شداربوانی خۆپیشانده‌ران به به‌ردو دار هێرشیان كرده سه‌ر ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆی روداو SNG ، به‌هۆشیه‌وه له‌كاركه‌وت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه په‌یامنێری رووداو به‌هرۆز فه‌ریدون به میترۆی ووت" چه‌ند جارێك هێرشكراوه‌ته سه‌رمان به‌ڵام یه‌كێكیان هاتن ئیس ئینجی رووداو بسوتیًنن نه‌مانهێشت په‌لامارو قسه‌ی ناشرین وسوكایه‌تی زۆرمان پێ كرا"
باسی له‌وه‌شكرد كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر تیمی كه‌ناڵه‌كه‌یان (سامان محمد ، پشتیوان محمد و به‌ڵێن واحید.
هه‌ر له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده و به بۆكس رێگریان كرد له په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان.
په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده یادگار حاجی به میترۆی ووت" چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له دوواوه بۆم هاتن به بۆكس نه‌مانزانی كێن به جنێو و قسه‌ی سوك هاتنه سه‌رمان ئیستاش ئازارم هه‌یه"
هه‌روه‌ها كاتژمێر 7ی ئه‌م شه‌و وێنه‌گری كه‌ناڵی ئاسمانی رێگا كارزان حه‌مه جان به میترۆی راگه‌یاند" په‌یامنێری كه‌ناڵی رێگا هه‌وراز احمد به هۆی غازی فرمێسك رێژه‌وه له هۆش خۆی چووه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كه‌وتووه"
به پێی لێدوانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه، زۆربه‌ی پێشێلكارییه‌كان خه‌ڵكانی نه‌ناسراوی ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی بوون.
سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له كاتێكدا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی سپێده‌و تیمی كه‌ناڵی رووداو و وێنه‌گری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات و هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی توندووتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ره‌تده‌كاته‌وه.