ئەمڕۆ بۆ نۆیەم رۆژ خۆپیشادانی مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵبجە بەردەوامە.
لە سلێمانی خۆپیشاندەران جارێکی تر چوونەوە بەردەم پەروەردەی سلێمانی و دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
هەرچەندە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە رۆژی دوو شەممە مووچەی مانگی تەموزی مامۆستایان بدرێت، بەڵام مامۆستایان داوای مووچەی دوو مانگەکەی تریش دەکەن.