قەڵادزێ.. تەرمی مێرمنداڵێك لە ناوچەی پارتی بە سووتاوی دۆزرایەوە
له‌ئه‌نجامی سووتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین له قه‌ڵادزێ مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ سووتا‌و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕینی پارتی له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و ئاگریان تێبه‌ردا دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمی مێرمنداڵێك به‌سووتاوی له قاتی سه‌ره‌وه‌ی بیناكه دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌كێك بووه له خۆپێشانده‌ره‌كان.
بەپێی زانیارییەكان ئه‌و مێردمنداڵه ناوی "دیار ئیبراهیم خدر"ه‌و ته‌مه‌نی (13) ساڵه و پیشه‌ی خوێندکاره كە بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا.
PM:09:04:10/10/2015