لەشارەزوور بارەگای پارتی چۆڵکرا، ئاڵا لەسەر بارەگاکانی لایەنەکانی تر داگیران

کاتژمێر ١٠ بەیانی ئەمڕۆ ١٠/١١ نزیەکەی ٥٠٠ گەنج لە شارەزوور لە رۆژهەڵاتی سلێمانی رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.

پەیامنێری سپی رایگەیاند خۆپیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر بارەگای پارتی و هەرزوو پاسەوانەکان بارەگاکەیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد، دواتر چوونە سەر بارەگای گۆڕان و شیوعی ئاڵاكەیان داگرتن، هاوکات بارەگای یەکگرتوو کۆمەڵیان کۆنترۆڵکرد.

لەکاتی کۆنترۆڵکردنی بارەگای یەکگرتوو و کۆمەڵ هێزە ئەمنییەکان هیچ بەرگرییەکیان لە بارەگاکان نەکرد.  



AM:11:14:11/10/2015