دانیشتنی پەرلەمان دواخرا

سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەی بەیانی لەبەر بارودۆخی هەرێم و لەسەرداوای هەر پێنج فراکسیۆنەکە دواکەوت.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بلآویکردەوە "بڕیاربوو، سبەی دوو شەممە ١٢-١٠-٢٠١٥ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی و دواکەتنی موچەی فەرمانبەران ساز بکرێت. بەڵام لەسەر داوای پێنج فراکسیۆنی پەرلەمان(پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا دانیشتنەکەی سبەی بۆ کاتێکی تر دوا بخات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی بە نهێنی ئاگاداری سەرۆکی پەرلەمانیان کردۆتەوە کە کارەکانی رابگرێت.



PM:09:43:11/10/2015