ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆڵێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانتاران دابین دەكات

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکدا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمرۆ لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە و یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان تیایدا بەشداربوون".

وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازی کردووە ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بیەوێت هۆڵی کۆبوونەوەکانی خۆی دەداتە ئەندامانی پەرلەمان بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی تێدا ئەنجام بدات".

لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەباردۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان کردووەو وتوویەتی:"لە ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦وە تائێستا ھەولێر داگیرکراوە".



PM:03:25:18/10/2015