پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان فرسەت سۆفی دەڵێت" به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر قسه‌یه‌ك بگه‌م ده‌بێ له خزمه‌تی یه‌كڕیزی كوردستاندا بێت ئه‌و زمانه لاڵ بێت ئه‌گه‌ر جگه له ته‌بایی و په‌یامی یه‌كبوون یه‌ك ووشه‌ی دی بدركێنێت".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک فرسەت سۆفی لە نووسینێکدا دەڵێت" تكایه با ئه‌وانه قسه بكه‌ن كه به زمانی نه‌رم و له خه‌می نیشتمان و ئاینده‌ی متنداڵه‌كانمان بیر ده‌كه‌نه‌وه، نه‌فره‌ت له دوو ئیداری و خۆخۆری و دوو به‌ره‌كی".
لەو نووسینەدا ئەو پەرلەمانتارەی پارتی کە کەسێکی یاساییشە دەڵێت" خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و ئه‌نتی چاكسازی له سه‌رجه‌م ره‌نگ و لایه‌نه‌كان ئه‌مرۆ رۆژیانه و زۆر به‌باشی ده‌توانن له ئاوی لێڵ مه‌له‌وانی بكه‌ن.
د.فرسه‌ت سۆفی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه پڕ له قه‌یرانەدا زۆر نیگه‌رانم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و ئه‌نتی چاكسازی له سه‌رجه‌م ره‌نگ و لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ رۆژیانه و زۆر به‌باشی ده‌توانن له ئاوی لێڵ مه‌له‌وانی بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه ساف و روون بێت ئه‌وان ده‌خنكێن".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "باشترین رێگا بۆ ووشككردنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زه‌لكاوه‌ی كه هه‌میشه ئه‌وان پێی قه‌ڵه‌و ده‌بن ته‌بایی و یه‌كڕیزی و كۆتاییهێنانه به قه‌یرانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان به لۆژیكێكی نیشتمانیانه‌ی دوور له ده‌مارگیری حزبی".