ئا: ئاوات ئەحمەد سوڵتان
زمانی خۆم تووشی کردم
(١)
عەبدولخالق فایەق تۆفیق قەساب خەڵکی کەرکوکە، باوکی کوردەو دایکی تورکمان، پێنج خوشک‌و دوو برای هەیە. پەیمانگای تەکنیکی بەغدای خوێندووەو لەساڵی ١٩٨٢ دا بۆتە سەربازو لەشەڕی عیراق – ئێران‌دا دوو جار بریندار بووە.
هەفتەیەک پێش کۆتاییهاتنی جەنگ، واتە رۆژی ١/٨/١٩٨٨ لەسەربازگەکەی لە عەممارە لەگەڵ چەند سەربازێکدا باسوخواسیان لەبارەی راوەستانی شەڕەکەوە دەکرد، کە هەندێک شتیان لەبارەیەوە بیستبوو. لەناو قسەکاندا عەبدولخالق دەڵێت: "ئەم شەڕە هەشت ساڵی خایاند‌و ئەم هەموو ماڵوێرانییەی لێکەوتەوە، لەپێناوی چیدا بوو؟ ئەنجامەکەی چی بوو؟"..
ئەو شەوە هیچ، بۆ سبەینێ فڕێی دەدەنە ناو سەیارەیەکی جێب قیادەوە دەیبەنە ئیستیخباراتی لیواو دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لەگەڵی.
عەبدولخالیق وردەکاریی لێکۆڵینەوەکەمان بۆ باس ناکات، بەڵام دەڵیت: " پاشان رەوانەی ئیستیخباراتی بەغداکرامو لەوێ بێ ئەوەی دادگایی بکرێم، زیندانیکرام...."
لەبەختی ئەودا دوای پێنج مانگ بەلێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێتو لە ٢٠/١٢/١٩٨٨ دا لەزیندان دەردەچێت‌و لە سوپاش تەسریح دەبێت‌و دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک. چەند هەوڵێک دەدات بۆ دامەزراندن بەڵام دواتر تێدەگات تا نەبێتە بەعسی، دامەزراندنی بۆ نیە.. لە ساڵی ١٩٩٠ دا هاوسەرگیری دەکاتو دەست دەکات بە کاری قەسابی.
(٢)
ساڵان تێپەڕین، گەمارۆی ئابوری‌و شەڕی کوێتو ڕاپەڕینی ١٩٩١ کورد‌و تورکمانەکانی کەرکوکیان بەتەواوەتی شەکەت کرد، هەر رۆژەی بیانوویەکیان پێدەگیرا.. تا رۆژی ٩ ی نیسانی ٢٠٠٣ هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتنە کەرکوکو بەیەکجاریی حوکمی بەعس کۆتایی هات.
عەبدولخالیق دەڵێت "ماوەی ساڵێک ژیانمان خۆش بوو، هەستمان بە ئازادی‌و ئارامیی دەکرد، بەڵام زۆری نەخایاندو ترس گەڕایەوە ناومان، ئەمجارەیان لەشێوەی تەقینەوەو تیرۆرکردندا، دیسانەوە خەڵک ناچاربوون ئێواران زوو بگەڕێنەوە ماڵەوە، هەندێک ناوچەی دیاریکراو نەچن... هەر تاو ناتاوێک گرمەی تەقینەوەیەک ڕیدەچڵەکاندین."
من خەریکی قەسابی بووم زۆرجار لەکاتی گەڕانەوەمدا سەردانی ئەحمەد نەجمەدین نوری خوشکەزام دەکرد، ٢٢ ساڵان بوو، یاریدەدەری پزیشک بوو، ماڵیان لەسەر رێگام بوو، لەحەوشی ماڵیاندا عەیادەیەکی تەداویکردنی دروستکردبوو. ئەحمەد ژنی نەهێنابوو، بە کارەکەی ماڵی خوشکمی دەژیاند.
ئێوارەی ٣/٥/٢٠٠٥ لەگەڕانەوەیدا سەرێکی ئەحمەد دەدات، کەنزیک دەبێتەوە، دەبینێت، خوێن لە دووکانەکەی دێتە دەرەوە... "دەمزانی ئەو نەشتەرگەری مایەسیری دەکات، بۆیە زۆر نەچوومە پێشەوە، لەبەرخۆمەوە وتم دیارە تەداوی برینی کەسێک دەکات".. بەکزییەکەوە ئەم قسەیەی کرد..
بەڵام خوێنەکە زۆر بوو، لەبەر تیشکی چراکەی بەر دووکان دەبریسکایەوە، لەناکاو ترس دەچیتە دڵیەوەو دەچێتە لای دەرگاکەوەو دو جار بەهێواشی دەڵێت:
- ئەحمەد.... ئەحمەد..
وەڵامی دەستناکەوێت. سەردەباتە ئەودیوی جامخانەکەوە، دەبینێت خوشکەزاکەی لەسەر زەوییەکە درێژ بووەو خوێن لەژێریەوە دەڕوات، بەپڕتاو خۆی دەگەیەنێتە لای، دەبینێت نیوەی گەردنی بڕاوەو دوو فیشەکیش بەسەریەوەیە.
لەسەر گێڕانەوەکە بەردەوام بوو: ''هه‌ستم كرد چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێش گه‌یشتنی من ئه‌و كاره ڕوویداوه، هاوارم كرد..... ماڵه‌وه‌یان به هاوارهكهم هاتنه ده‌ره‌وه دایكی و خوشكه‌كانی ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینی... هه‌موو كه‌وتن و له هۆش خۆیان چوون، دراوسێكان گه‌یشتن پێمان... من نه‌متوانی هیچ بكه‌م له‌شوێنی خۆم دانیشتم وچۆكم شكا نه‌مئه‌زانی خه‌ونه یاخود ڕاستی.''
خه‌ڵكێكی زۆر كۆبونه‌وه‌و أحمد یان هه‌ڵگرتوو، سه‌یاره‌ی پۆلیس هات و ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانە كرا، دوو خوشكی و دایكیشی بە بووراوەیی خرانه ناو سه‌یاره‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.. لەبارەی خۆیەوە دەڵێت: ''هه‌ر له‌و جێگایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه وه‌ستام و جورئه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو جارێكی تر به‌و شێوه‌یه ئەحمەد ببینم.''
دراوسێكان كه‌وتنه پاككردنه‌وه‌ی خوێنەکە، له‌ناو دوكانه‌كه‌دا، یه‌كیان وه‌ره‌قه‌یه‌كی دۆزیه‌وه بهكۆمبیوتهر نوسرابوو (هه‌ر كه‌سێك عاصی بێته‌وه له‌یارمه‌تیدانی مجاهدین ئه‌وه چاره‌نووسێتی) له‌خواره‌وه نووسرابوو (حركە التوحید والجهاد الاسلامی فی كركوك). عەبدولخالیق لەناو بیرکردنەوەدا بزر دەبێت، لەبەرخۆیەوە دەڵێت ''چاوم به‌و نووسراوه كه‌وت زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، ئەحمەد كێی ناسیوه له‌و جه‌ماعه‌ته تا كاریان تێی كه‌وتبێت و بۆیانی نه‌كردبێت؟'' جار به‌جاریش بیرم له‌وه ئه‌كرده‌وه ئەحمەد ئه‌بێت ''بوو بێت به تیرۆرست و پاشان وازی لێیان هێنابێت''
بیركردنه‌وه بێتاقه‌تی دەکات، بەرچاوی لێڵ دەبێت‌و بێهۆش دەبێت. له‌ماڵی دراوسێیه‌كی خوشكه‌كه‌ی بەئاگادێتەوە "سه‌عات 10ی شه‌و جه‌نازه‌كه‌ی ئەحمەدیان هێنایه‌وه بۆ مزگه‌وتی نعمت ئاغا‌و ده‌ست كرا به شۆرینی... چووم بۆ مزگهوتو چوومه سه‌ر جهنازهكهو ته‌ماشام كرد لایه‌كی سه‌ری لێكراوه‌ته‌وه‌و له مستشفی دروبوویانهوه.. زیاتر له 20 ته‌قه‌ڵ ده‌بوو"
ئه‌و شه‌وه جهنازهکە له مزگه‌وت مایه‌وه‌و بۆ سبه‌ینێ ناشتیان و له سێ ڕۆژه‌ی فاتیحه‌دا دانیشتن. عەبدولخالیق دەڵێت "له‌ناو تهعزیهكهدا ئەحمەدم بیرچوو بۆوه، له‌ترسی ئه‌وه‌ی تیرۆرستێك خۆی نه‌كات بهناومانداو خۆی بته‌قێنێته‌وه‌و ڕووزه‌ردی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه بین."
فاتیحه تەواو بوو، عەبدولخالیق سەردانی خوشكی دەکات، دەبێنێت وەزعی زۆر شڕە "تووشی شه‌كره‌و زه‌خت ببوو.. خواردن وخه‌وی نه‌مابوو.. هەر ئه‌گریاو دوعای ئه‌كرد"
دوای کۆچی ئەحمەد، تاکە نێرینە لەماڵەکەدا کوڕێکی بچووک بوو، عەبدولخالیق بەناچاریی واز لەکاسپییەکەی خۆی دەهێنێت‌و دەچێت لای خوشکەکانی دەژی. جگە لەوەش دەڵێت "دوای بینینی خوشکەزاکەم لەناو خوێندا... ئیتر نەمدەتوانی حەیوان سەرببڕم یان کەوڵی بکەم، بگرە سەیری خوێن بکەمو قەسابییەکەشم پێ نەکراو وازم لێهێنا." دوای ماوەیەک بێ ئیشی دەست دەداتە کاری جامبازیی مەڕوماڵات..
** ** **
ساڵێك بەسەر مردنی ئەحمەددا تێپەڕی.. بێ ئەوەی هیچ لەبارەی ئەو کەسانەوە بزانرێت کە ئەو کارەیان کردبوو.. تا ڕۆژێکیان دكتۆرێك و چه‌ند چەند موزەمیدێکی عه‌ره‌ب و توركومانی کەرکوک گیران‌و لە ناو دانپیانانەکانیاندا باسی ئەحمەدیشیان کردبوو. ئەوان دەیانزانی کە كوڕێكی نوێژكه‌رو لەخواترسە، ویستبوویان بیكه‌ن به ئەندامی ڕێکخراوەکەیان، به‌ڵام ئەو ڕه‌فزی كردبوو، لێشیان توڕه ببوو.. ئه‌وانیش ترسابوون كه‌شف ببن، بیریان كردبۆوه باشترین چاره‌سه‌ر كوشتنیه‌تی. عەبدولخالیق لەمبارەیەوە دەڵێت "ئێمه‌ش هیچمان بۆ نه‌كرا ته‌نها ده‌عوایه‌كی ڕه‌سمیمان ته‌قدیم كرد له مه‌حكه‌مه‌ی كركوك"
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دایكی ئەحمەدیش مرد.
(٣)
نیوه‌ڕۆی 11/10/2007 کە ڕۆژی عاره‌فه بوو بۆ به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی رەمەزان بوو.. كۆمه‌ڵێك حه‌یوانم كڕیبوو هێنام بۆ لای قهصابێكی براده‌رم لەشۆڕیجەو لەسەر ڕێگای گەڕەکی حوڕییە... تا بۆمی ساغ بكاته‌وه؛ بەهۆی جەژنەوە گۆشت به‌رنه ئه‌كه‌وت، بازاڕ زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو.
من هه‌میشه له‌ته‌قینه‌وه ئه‌ترسام به‌تایبه‌ت له‌جێگای قه‌ره‌باڵغ، له‌و كاته‌دا عقید سالاری به‌ڕێوبه‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك بەخۆی‌و حێمایەکانییەوە، خۆی كرد بهبازهڕداو جاده‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌ره‌باڵغ كرد. به‌هه‌ستی خۆم دام نابوو كاره‌سات ڕووئه‌دات، (١٠) بەرخم پێ‌بوو، چاوم هەر له جاده‌كه‌وه بوو... كاتێكم زانی گرمه‌یه‌ك هاتوو چووم به‌ئاسماندا بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دنیا له‌پێش چاوم تاریك بوو..
پاشان كه‌مێك هاتمه‌وه هۆش خۆم، ته‌ماشا ئه‌كه‌م ئه‌و ناوه هه‌مووی ئاگرو دوكه‌ڵه، ویستم هه‌ستمه‌وه به‌ڵام نه‌متوانی، به‌زۆر هێزم دایە به‌ر خۆم و كه‌مێك ڕاست بوومه‌وه‌و دوكه‌ڵ و تۆزه‌كه كه‌متر بۆوه.. ئه‌بینم كه‌س نه‌ماوه له‌و خه‌ڵكه هه‌مووی له‌سه‌ر جاده كه‌وتووه گۆشتی حه‌یوان و ئینسان تێكه‌ڵ بووه، خوێن سه‌ر جاده‌ی سووركردبوو.. ئه‌و دیمه‌نه شێتی كردم له‌تاوان هه‌ستامه سه‌ر پێ‌و ته‌ماشام خۆم كرد هه‌موو گیانم خوێنه. سه‌یاره‌ی پۆلیس گه‌یشته جێگاكه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شۆریجه كه‌وتنه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برینداره‌كان... له‌پێشدا بێده‌ست و پێیه‌كان باركران به‌سه‌ر مندا بازیانداو ووتیان تۆ سه‌لامه‌تی.
من هه‌ناسه‌م نه‌مابوو كاس ببووم به‌ڵام هه‌ستم به‌ئازار نه‌ئه‌كرد... برینداره‌كان باركران، ئاخرجار منیان هه‌ڵگرته‌وه‌و كردمیانه ناو پێكابێكهوه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی. گه‌یشتمه نه‌خۆشخانه، تهماشائهكهم چه‌ند بریندارم له‌سه‌ر جاده‌كه بینیبوو، دوو ئەوەندەو زیاتریش لەوێ بوون.. کاتەکەش شه‌وی جێژنه‌و دكتۆر نیه.. موزەمیدەکان نەهاتوون بۆ ده‌وام. ئه‌و هه‌موو برینداره بێ عیلاج لەو ناوەدا کەوتبوون، زۆریان مردن به‌تایبه‌ت ده‌ست و پێ پەڕیوهكان. من تا ئه‌و كاته‌ش باش بووم به‌ڵام پاشان ئازار ڕووی تێ‌كردم به‌جۆرێك هاوارم ئه‌چوو بۆ ئاسمان.
گریانی كه‌سوكاری مردووه‌كان و ناڵه وهاواری برینداره‌كانی تر له‌ناو گوێما ده‌نگی ئه‌دایه‌وه.. پاش زیاتر لەسێ سه‌عات ئینجا دكتۆر و موزەمید هاتن.. جارێ كه‌وتنه عیلاجی برینداره خهتهرهكان، من له‌و ناوەداو له‌سه‌ر كاشیه‌كان درێژکرابووم.. چونكه قه‌ره‌وێڵه نه‌مابوو، چەند سەعاتێکی ناخۆشی تریش تێپەڕین ئینجا موزەمیدێك هاته سه‌رم.. هیچی بۆ نه‌كراو ته‌نها ده‌رزیه‌كی ئازاری لێدام و به‌له‌فاف برینه‌كانی له‌شمی به‌ست. له‌و ماوه‌یه‌دا خزم و كه‌سه‌كانم گه‌یشتنه سه‌رم یه‌كسه‌ر ده‌ریان كردم و بردمیان بۆ موستەشفای (دار السلام الاهلی) له‌وێش كه‌مێك ته‌داویان كردم و سێ پارچه‌یان له‌گیانم دهركردو ووتیان چوار پارچه‌ی ترت ماوه‌و دوای هه‌فته‌یه‌كی تر وه‌ره‌وه ده‌ریده‌كه‌ین بۆت. هه‌ر ئه‌و شه‌وه مامه‌وه‌و بۆ سبه‌ینێ گه‌ڕامه‌وه ماڵ.
لەماڵەوە، ئازارم تا ده‌هات زیادی ده‌كرد، هه‌فته‌یه‌ك به‌ئازاره‌وه مامه‌وه‌و خۆم ته‌داوی خۆمم ئه‌كرد پاشی هه‌فته‌كه چوومەوە بۆ موستەشفا تا چوار پارچهکەی تریش ده‌ربكه‌ن، داوای 500هه‌زار دیناریان كرد.. منیش هه‌رچیه‌كم هه‌بوو دابووم به حه‌یوان و له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا تیاچوو.
وازم له عیلاج هێناو بەدەم نه‌خۆشی و ئازاره‌وه مانگێكم بەڕێکرد. پاشان برینه‌كانم دایانە خورو، ئەوەندەم خوراندن کە خۆم دوو پارچه‌م له قاچمدا هێنایە دەرەوە. بیست ڕۆژ دواتر هەر بەخوراندن سێ پارچه‌ی تریشم له پێم و ده‌ستمدا دەرهێنا. چووم ئهشیعهیهكم گرت و وتیان هێشتا نۆ پارچه‌ی تر له گیانتدا ماوە، دوو پارچه‌یان له سه‌رم دان.
نه‌بونی وبێكاریی ڕێیان نەدا عیلاجی خۆم بكه‌م و حكومه‌تیش هیچی بۆ نه‌كردم. له‌و كاته‌وه بێكارم و ئه‌وه‌ی ههشم بوو ڕۆیی. ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم كاری قه‌صابی بكه‌م، ته‌نانه‌ت ناتوانم ته‌ماشای حه‌یوان بكه‌م كاتێك سه‌ری ئه‌بڕن.
وهوهزعی ته‌ندروستیم زۆر خراپه‌و ته‌نانه‌ت وه‌زعی ده‌رونیشم تێكچووه، وهشهوان چ به‌هۆی ئازاره‌كانی گیانمه‌وه و چ وه‌كو بیره‌وه‌ریه ناخۆشه‌كانی ڕۆژگارەوە، خه‌وم لێ بووە به كابوس، زۆرجار له‌گه‌ڵ هاواری خۆم به‌ئاگا دێمه‌وه.
* تێبینی:
ئەم چیرۆکانە هەموویان ڕاستەقینەن، رەوتی رووداوەکانمان وەک خۆی هێشتۆتەوە، بەڵام هەوڵمان داوە گیانێکی درامییان بەبەردا بکەین، بەشێوەیەک لەشێوەکان وەک چیرۆکی هونەرییان لێ بکەین، بۆ ئەوەی خوێنەر توانای هەبێت بەردەوام ببێت لە خوێندنەوەو شکۆدارییەکیش ببەخشینە پاڵەوانە ڕاستەقینەکان... ئەوانەی تەنها خۆیان دەتوانن چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە.