مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ژورێک لە کۆشکی سپی پۆزش دەهێنێتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر رێگاگرتن لەسەرۆکی لیستی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری کە بچێتە ژوورەکەیەوە لەکۆشکی سپی، پۆزش دەهێنێتەوە.

رۆژی ٤ شەممەی رابردوو رێباز بیری کۆتی لەکاتی چوونی بۆ دەوامی رەسمی، دەرگای ژوورەکەی کڵۆم درابوو کە ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی ئەو کادیرە پێشکەوتووەی یەکێتی و ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پۆزشی بۆ ناوبراو هێنایەوە. 

دەقی داوای لێبوردنەکە

لەو پۆزشەدا کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی خۆی ناردووە، هاتووە" لە رۆژی 2015/10/21 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لەهەولێر هەڵە تێگەیشتنێك بەرامبەر هەڤاڵی بەڕێز (رێباز بێركۆتی) روویدا، ئێمە وەك مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جگە لە حورمەت و جوامێری و ئازایەتی و پیاوەتی و قارەمانێتی و هەڵوێستی مەردانە هیچی ترمان نییە بەرامبەر كاكە رێباز بێركۆتی، بۆیەش لێرەوە داوای لێدەكەین لەو برادەرانە ببورێ كە ئەم كارەیان كرد".
لەگەڵ رێزمدا
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
23/10/2015
 



PM:12:45:23/10/2015