تەڤگەری ئازادی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان داوا دهکات پهرلهمانی کوردستان حکومهتی بنکه فراوان ههرێم ههڵبوهشێنێتهوه.
کاتژمێر 10:00 سەرلەبەریانی ئەمڕۆ 25/10/2015 لە هۆڵی کتێبخانەی ئەندێشە لە شاری سلێمانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە ژێر دروشمی "بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و سیستەمێکی دیموکرات و دادپەروەر"، پرۆژە پێشنیارێک لەپێناو چارەسەری گێژاوەکانی باشووری کوردستان رادەگەیەندرێت و داوا دهکات " لە ئێستادا دوای دوو ساڵ لە حکومەتی بەناو بنکە فراوان گەیشتۆتە ئاستی بنبەستبوون و ئیدی هەرێمی کوردستان لە گێژاودا دەخولێتەوە".
له کۆبوونهوهکهی تاڤگهردا ئاماژه بۆ ئهوه کراوه " پێویستە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان حکومەتە بنکە فراوانەکە بەفەرمی هەڵوەشێنێتەوە و لەماوەی مانگێک تا چل و پێنج رۆژ حکومەتێکی کاتیی لە کەسێتییە تەکنۆکرات و بێلایەنەکان پێک بێنێت".
تهڤگهر دهڵێت" بۆیە ئێمە بەهەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی قۆناخ و لەپێناو گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد و سیستەمێکی سیاسی دیموکرات و دادپەروەر ، وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بیروبۆچوون و پێشنیار و تێبینەیەکانمان لەچوارچێوەی پرۆژەیەک پێشکەشی ڕای گشتی باشووری کوردستان دەکەین".