پارتی بەڵگە كۆدەكاتەوە: گۆڕان دەستی هەبووە لە نانەوەی ئاژاوە لە رێگەی مێرمنداڵی 18 ساڵەوە

پارتی لە رێگای لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمان و پەرلەمانتارەكانیەوە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی بەڵگە دەكات و رایدەگەیەنێت: گۆڕان دەتیان هەبووە لە بەلارێدابردنی حۆپیشاندانەكان و هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی و سووتاندیان .

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت: بەڵگەی پێویستیان له بەردەستدایە كە گۆڕان دەستیان هەبووە لە بەلاڕێدابردن خۆپیشاندانەكان .

نازم كەبیر هەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان كە لە فراكسیۆنی پارتیە بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "لە لیژنەكەمان كارمان كردووە لەسەر كۆكردنەوەی بەڵگە، لەبارەی خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە؛ لەو بارەوە بەڵگەی پێویستمان له بەردەستدایە كە گۆڕان دەستیان هەبووە لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانە ڕەواكەی مامۆستایان و نانەوەی ئاژاوە لە ڕێگەی منداڵكاری 18 ساڵان بەرەوخوار، وایان لێ كرد هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی و سووتاندیان و، بوونە بایس شەهید و برینداركردنی كادیران و هاووڵاتیان".

پەرلەمانتارەكەی پارتی دەشڵێت: "وەختی خۆی هەموو ئەو بەڵگانە دەخەینه ڕوو و، دەبێت هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە و دەستیان سوور بووە بە خوێنی ئەم خەڵكە بدرێنە دادگا .



PM:04:28:25/10/2015