یەکەم رۆژی دوای هەڵبژاردن، تورکیا بۆردومانی باشور دەکات

دوای رۆژێک لە تەوابوونی هەڵبژاردنی تورکیا، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئەو وڵاتە بۆردومانی باشوور دەکەن.

سەرچاوەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سپی راگەیاند" فرۆکە جنگییەکانی تورکیا ئەمشەو بۆردومانی چەند ناوچەیەکی قه‌زای‌ ئامێدی و چیای گارەو چەند شوێنێکی قەندیلیان کردووە".

سەبارەت بە زیانەکان ئەو سەرچاوەیەی پەکەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوەراستی مانگی رابردوەوە یەک لایەنە شەڕی لەگەڵ سووپای تورکدا راگرتووە، بەڵام ئەو سووپایەو هێزە ئەمنییەکان بەردوامبوون لەسەر هێرشکردنە سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە.



PM:10:56:02/11/2015