نوری مالکی لێدوانە مەترسیدارەکەی لەسەر کورد راگەیاند

سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق، نوری مالکی رایگەیاند" پێویستە کەرکوک بخرێتەوە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکان".

مالکی دەڵێت "كەوتنی مووسڵ پیلانێك بوو كە لایەنی نێودەوڵەتی و هەرێمی دەستیان تێدا هەبوو”.

نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكیدا کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆ لەگەڵیدا ئەنجامی داوە، ئاماژەی بەوە كرد، هەندێك وڵاتی گەورە دەیانەوێت عێراق دابەش بكەن و تائێستاش ئەو پڕۆژەیە بوونی هەیە".

مالکی دەڵێت" پێویستە شاری كەركووك بگەڕیتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دایە". 

هەر لەو چاوپێكەوتنەدا مالیكی پشتیوانیی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە، لەوەی كە متمانە لە "حەیدەر عەبادی”، سەرۆكوەزیرانی عێراق بسەنێتەوە.

 مالکی لێسەندنەوەی پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەو پۆستەی لە لایەن عەبادییەوە بە نادەستووری وەسف كرد.



PM:11:21:05/11/2015