لەخوورماتوو شەڕە لەنێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی

لە خورماتوو شەڕ لەنێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی روویداو لە ئەنجامدا ٤ چەکداری داعش کوژران‌و پێشمەرگەیەکیش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خورماتوو بە سپی راگەیاند" کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە لای ناوچەی غەسالەکە لەنزیک بازگە کە لە باشوری ئەو شارە روویداو لە ئەنجامدا ٤ حەشدی شەعبی کوژران و دوو حەشدیش بەدیل گیران وپێشمەرگەیەکیش برینداربوو".

لە گرتنەوەی شاری تکریتەوە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ناوبەناو شەڕ و بارگرژی لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی روودەدات.   



AM:11:28:12/11/2015