" سلێمانی ئۆردوگایە، نەک شاری شاران"

نوسەرێک بۆ بۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانیەوە دەڵێت" لە سایەی فاشیزمی بەعسیدا سلێمانی خاوەنی سێ سینەما بوو، کەچی ئەمێستاکە و لە سایەی حوکمی خۆوڵاتیدا مەڵبەندی سێ سەنتەری خێڵەکییە".

خەبات عەبدوڵا نوسەرو رۆژنامەنووس لە پۆستێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی "ئەوانە باسی کام سلێمانی و کام "شار" دەکەن؟!"، دەڵێت" ناشێت مەبەستیان ئەو سلێمانیە بێت کە نیو سەدە پێش ئێستا و لە سایەی فاشیزمی بەعسیدا خاوەنی سێ سینەما بوو، کەچی ئەمێستاکە و لە سایەی حوکمی خۆوڵاتیدا مەڵبەندی سێ سەنتەری خێڵەکییە: ئێلبەگی جاف و غەوارە و گۆران؟".

ئەو نوسەرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە  ئەوەی ئێوە ناوتان لێ ناوە"شاری شاران، ئۆردوگایە، ئۆردوگا".

خەبات عەبدولآ نوسەرو رۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانیە لەچەندین دەزگای راگەیاندندا کاری کردووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای وشە، ئێستا رۆشنبیرێکی سەربەخۆیە.




AM:09:41:15/11/2015