پارتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەر سێکیان، بە جەعفەر ئیێمنکیشەوە بگٶڕدرێن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە دیدارێکی نێوان بارزانی و محەمەد فەرەج لە مانگی رابردوودا پێشنیارێک کراوە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان، د. یوسف محەمەدو جەعفەر ئێمنکی و فەخەرەدین قادر، هەرسێکیان گۆڕدرێن".
بەپێی زانیارییەکانی سپی، مەسعود بارزانی هیچ کێشەی نەبووەو پێشی باشبووە کە بەهەمان شێوە سەرۆکایەتی ئێستا، پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دابەشبکرێتەوە، سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆڕان بێت و جێگر بۆ پارتی، بەو مەرجەی د. یوسف محەمەد لە پۆستەکەیدا نەمێنێتەوەو، پێشی باش بووە کە جەحفەر ئێمنکی ئەویش بگۆڕدرێت.
سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد لە چوارچێوەی هەر هەنگاوێکی سیاسی کە سەرلەنوێ پارتی و گۆڕان و لایەنەکانی تر نزیک بکاتەوە، پارتی جەخت لە دانانەوەی بارزانی بەهەمان دەسەڵاتی پێشوو دەکاتەوەو بەخاڵی سەرەکی و ستراتیژی خۆی دەزانێت و دەستبەرداری نابێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٠/١٢ رێگای لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گرت بچێتەوە سەر کارەکەی لەهەولێر، هەروەها وەزیرەکانی گۆڕانیشی لە حکومەت درکرد.