بەهۆی بەشداریكردنی لەخۆپیشاندان خوێندكارێك لەهەولێر دەستگیر كرا

خوێندكارێكی زانكۆی ئیشق، كۆلیژی یاسا بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی قەڵادزێ لە لایەن ئاسایشی هەولێر لە بازگەی گۆمەسپان دەستگیر كراوە.

د. شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی لیژنەی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە كردوە‌و رایدەگەیەنێت: بەپێێ ،بەدواداچونی من، خوێندکار ( بارزان ناسر ) لە زانکۆی ئیشق کۆلێژی یاسا، کە هەینی ٢٠|١١|٢٠١٥ دەستگیرکراوە، لە ئاسایشی گشتی هەولێرە، پێویستە ژیان و سەلامەتی پارێزراوبێت و رێگا بەکەسوکارەکەی بدرێت بیبینن، ئەم بابەتە پەیوەندی بەوەوە هەیە رەنگە وەک زۆر خەڵکی تربەشداری خۆپیشاندانی قەلادزێی کردبێت، کەئەمەش ئەرکی ئاسایش نییە، خەڵکی دەستگیربکات و ناشکرێت، پێش ئەوەی ئەوانەی خەڵکیان شەهید کردوە، بگیرێن و بدرێنە دادگا،کەچی ئەو کەسانەی بەشداری خۆپیشاندانیان کردوە، بگیرێن.



PM:02:56:24/11/2015