پەکەکە ٦ چەکداری داعشی بە دیل گرت

بەمەبەستی رزگارکردنی ژمارەیەک گوندی دەوروبەری شەنگال لە نزیک ( دەروازەی شەلۆ) شەش چەکداری داعش بە دیل گیران.

فرات باکۆک فەرماندەی مەیدانی پەکەکە لەشەنگال بە ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ راگەیاندووە " هێزەکانی گەریلا بەرزاییەکانی کوڵک لە رۆژئاوای دەروازەی شلۆوە لەنێوان باشوری کوردستان و شاخی کزوانە لە رۆژئاوای کوردستان بە قوڵی ١٥ کم بەتەواوی رزگارکردووە".

فرات باکۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێزەکانیان لەو شەڕەدا ژمارەیەک چەکداری داعشیان کووشتووەو ٦ یان لێ بەدیل گرتوون.

لەرۆژی ١١/١٣ هێزی پێشمەرگەو گەرێلا بە هاوپشتی فڕۆکە جەنگەیەکانی هاوپەیمانان توانیان شارۆچکەی شەنگال و ١٣ گوندی چواردەوری ئازاد بکەن.



AM:11:55:27/11/2015