دانا غازو چەند کۆمپانیایەک نزیکەی ٢ ملیار دۆلاریان لەهەرێم بردەوە

کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند بڕی ١ ملیار و ٩٨٠ ملیۆنی دۆلاریان لە دادگای لەندەن لەحکومەتی هەرێم بردۆتەوە.

کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن ڕایگەیاندووە هەرێمی کوردستان دەبێت لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا ئەو بڕە پارەیە بداتە کۆمپانیاکان.
هەفتەی پێشوو کەناڵی CNBC عەرەبی بڵاویکردەوە کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ئەو داوایەی لەدادگای باڵای بەریتانیا دژی حکومەتی هەرێم بردەوەو دەبێت لەماوەی ١٤ رۆژدا ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بەو کۆمپانیایە.

کەناڵەکە ١١/٢٢ بەیانێکی بورسەی ( ئەبو ڤبی ) بڵاویکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دەستەی دادوەری (تەحکیم )ی لەندەن لە کانونی یەکەمی ٢٠١٤ دا بڕیاریدا لەماوەی سی رۆژدا حکومەتی هەرێم ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای داناغاز، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو پێیەوە.

بورسەکە دەڵێت" پێشتریش کۆمپانیای ئەکنسورتیوم کە کۆمپانیا نەوتی هیلالی ئیماراتیەو کۆمپانیای ئۆ ئێم فی و نەمساوی هاوبەشن تیایدا، داوایی یاساییان بۆ لیژنەی دادوەری ( تەحکیم ) لە ساڵی ٢٠١٣ بەرزکردەوە بەرامبەر پابەند نەبوون بەو گرێبەستانەوە کە دەبوایە بەرامبەر ئەو بەرهەمەی هەیانە پێیان بدرایە".
بورسەی ( ئەبو ڤبی ) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پێشتر کۆمپانیای دانا غاز داوایەکی لە دادگای باڵای  بەریتانی بەرزدەکاتەوە دوای ئەوەی حکومەتی کوردستان ئامادە نەبوو پارەکە بدات.


دادگایەکی لەندەن سزای بڕی یەک ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلاری بەسەر حکومەتی هەرێمدا سەپاند کە بیدات بە ژمارەیەک کۆمپانیای هاوبەش کە کۆمپانیای دانە غازیش لەخۆ دەگرێت، ئەو بڕە پارەیەش مووچەی نزیکەی سێ مانگی فەرمانبەرانە.
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای ناوبژیوانی نیودەوڵەتی لەندەن ڕایگەیاندووە کە هەرێم دەبێت لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا ئەو بڕە پارەیە بداتە کۆمپانیاکان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی دانە غاز، بڕیارەکەی دانا غاز دوا بڕیارە و هەرێم دەبێت پابەند بێت پێیەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، "ئەگەر بڕیارەکە بسەپێنرێت بەسەر هەرێمدا، ئەوە کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر سامانی دانە غاز و ئەو کۆمپانیایانەی تر کە لە بواری غازدا لە هەێمی کوردستان کار دەکەن. هاوکات کاریگەری لەسەر حکومەتی هەرێم دەبێت کە لە ئێستادا باری ئابوری حکومەت بەهۆی شەڕی داعشەوە لە کێشەدایە."
 



AM:11:52:29/11/2015