داعش پایتەختی نوێی خۆی راگەیاند
ژمارەی چەكدارانی داعش لە شاری "سرت"ی لیبیا روو لەزیادبوون دەكاتو پاش راگەیاندنی ئەو شارە وەك پایتەختی گروپەكەیان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر بیرەنەوتییەكانی ئەو وڵاتە پەرەپێبدەن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵ، ژمارەی چەكدارانی داعش لە شاری سرت لە 200 كەسەو بۆ 5 هەزار كەس لە ماوەی ساڵی رابردوو زیادی كردوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەیەوە رایگەیاندوە كە ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان لە رێگەی دەریای ناوەڕاستو ناوچە سنورییەكانی توركیاو عێراق خۆیان دەگەیەننە شاری سرتو بەم دواییانەش داعش ئەو شارەی وەك پایتەختی خۆی لە لیبیا راگەیاندوە.
شاری سرت لەكەنارەكانی دەریادایەو شوێنی لەدایكبوونی موعەمەر قەزافی، سەرۆكی پێشووی لیبیایە كە ناوچەیەكی هەستیارەو زۆربەی ناوەندە حكومییەكان لەوشارەدایە.
PM:02:00:01/12/2015