سەرکردە گەنجەکە سەروەت‌و سامانی خۆی ئاشکرا کرد

هاوسەرۆکی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا دەکات.

هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ میدیاکانیان بڵاوکردۆتەوە سەروەت و سامانی هاوسەرۆکی گشتی پارتەکەیان سەڵاحەدین دەمیرتاش بڵاودەکەنەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەمیرتاش لە شارۆچکەی کایاپنار سەر بە دیاربەکر خاوەنی  خانوویەکە نرخەکەی ٢٨٠ هەزار لیرە (١٠٠،٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی وئۆتۆمبێلێکی ئۆدی کە لە ٢٠١٢دا  بەبڕی ١٥٥ هەزار لیرە کڕیوە (نزیکەی ٥٠ هەزار دۆلار) و ئۆتۆمبێلێکی شکۆدای کە لە ئایاری ٢٠١٣دا کڕیویەتی بەبڕی ٥٥ هەزار.



PM:09:05:01/12/2015