فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ ١٢/٤ بۆردوومانی چەندین بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لەهەرێمی کوردستان کرد.
ئاژانسی دۆغان بڵاویکردەوە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی خواکورک و باسیا و بالکایایان لەسەر سنوری تورکیا عێراق کردووە.
ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەکی بۆ زیانە گیانی و مادییەکان نەکردووە، پارتی کرێکارانی کوردستانیش لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی بڵاونەکردۆتەوە.