كەستانە یەكێكە لەو خۆراكانەی لە وەرزی سەرمادا زۆرە، برشای پسپۆڕانی تەندروستیش چەندین سودی بۆ لەش هەیە.
كەستانە بە یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی ڤیتامین دادەنرێت بە تایبەت ڤیتامین C و ڤیتامین B9 بڕێكی كەم كالۆری و چەوری تێدایە كە ئەمەش ڕێگری دەكات لەزیادبونی كێشی لەش و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن.
كانزاكانی پێكهاتەی ئەو خواردنەش جۆراو جۆرن و دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و فسفۆر و زینك، كە ڕێگری دەكەن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دڵ بەشێوەیەكی تەندروست ڕادەگرن.