رۆژنامه‌نووس و پسپۆری کاروباوری تورکیا، زریان رۆژهه‌ڵاتی پێیوایه ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئێستا له‌نێو لایه‌نه‌کانی کوردستاندا هه‌یه که‌ڵکی هه‌یه‌و، ده‌ڵێت" ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی له نێو کوردا هه‌یه، هیچ کاتێک به‌ئه‌ندازه‌ی ئێستا که‌ڵکی بۆ کورد نه‌بووه".
له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ( سپی) له‌سه‌ر هاتنی هێزێکی سووپای تورکیا بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، پسپۆر له‌کاروباری تورکیا، زریان رۆژهه‌ڵاتی پێیوایه هەبوونی هێزی تورکی لە هەرێمی کوردستان و لەناوچەی کوردی لەعێراقدا بە شێوەیەکی گشتی شتێکی تازە نییە، لەدوای جەنگی یەکەمی کەنداوەوە هێزیكی تورکی هەیە، به‌ڵام ئەو هێزەی لەم دوایەدا هاتووە بە قەوارەیەکی فراوانتر و زیاترە".
سه‌باره‌ت به ئامانجی تورکیا له هێنانی ئه‌و هێزه، زریان رۆژهه‌ڵاتی پێیوایه ئامانجی هێنانی ئه‌و هێزه جگە لەوەی تورکیا له میدیاکاندا رایگەیاندووە، پەیوەندی بەو گۆڕانکاریانەوە هەیە کە ئەگەری هەیە لەناوچەکدا رووبدات و ده‌ڵێت" تورکیا پێی باش نییە دوای گرتنەوەی شەنگال کە ئێستا قسە لەسەر گرتنەوەی تەلەعفەر دەکرێت و دوای ئەویش موسڵ، حەشدی شەعبی دەربازی ئەو ناوچەیە ببێت، ئەمەش هەبوونی هێزێکی خۆی لەو ناوچەیەدا بە پاڵپشتێک دەزانێت بۆ بەهێزبوونی هەندێک لایەنی سونەو هەندێک لایەنی کوردی، وەکو ڕێگایەکیش دادەنێت بۆ بەرگرتن لەدرێژبوونی کاریگەری ئێران لە عێراقدا، لایەنی کەم لەبەشێکی عێراقدا".
حکومه‌تی تورکیا به‌ئاگاداری پارتی رۆژی 12/2 وه‌ک میدیاکانی تورکیا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن هێزێکی 8 هه‌زار سه‌ربازی پڕ چه‌کی هێناوه‌ته (به‌عشیقه) که که‌ده‌که‌وێته 30 کم رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵه‌وه، ئه‌م هێزه کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره دروستبکه‌ن که 30 هه‌زار سه‌رباز بگرێته زۆی.
زریان رۆژهه‌ڵاتی، سه‌باره‌ت به ئامانجی رانه‌گه‌یه‌نراوی دووه‌می هێنانی ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن تورکیاوه، ده‌ڵێت" پەکەکە لەناوچەی شەنگال بەهۆی شەڕی داعشەوە به‌هێزبووه، تورکیا دەیەوێت له‌ڕێگای ناردنی ئەو هێزە جۆرە هاوسەنگییەک دروستبکات، چونکە بەهێزبوونی پەکەکە لەو دەڤەرە دەبێتە پاڵپشتێک بۆ کانتۆنەکانی رۆژئاوا، ئەمەش بەلایەنی کەمەوە لەم بارودۆخەدا بەدڵی تورکیا نییە".
ئامانجی سێهه‌می تورکیا له هێنانی ئه‌و هێزه بۆ ناوچه‌کانی موسڵ، به‌پێی بۆچوونی رۆژهه‌ڵاتی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تورکیا خۆی، وەک هێزێکی ناوچەیی فراوانخواز، ئه‌م هێزه لەسوریا بەهۆی ئەو ململانێیەی لەگەڵ روسیا هەیەتی و هاتنی رووسیا بەو قەوارەیە کەمێك دەستی تورکیا لەسووریا کورت بۆتەوە، پێویستە ئەو فراوانخوازییەی لە شوێنێکی تر قەرەبوو بکاتەوە، عێراقیش دەتوانێت ببێت بە مەیدانیک بۆ ئەو پاوانخوازییە.
سه‌باره‌ت به شکاندنی سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێم و عێراق به گشتی به‌هێنانی ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن تورکیاوه، ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێت" لە حەقەیقەتدا عێراق شتێکی نەماوە ناوی سەرورەی بێت، چونکە لەلایەکەوە هێزی جۆراو جۆری وڵاتانی تێدایە، هەر لە ئێرانەوە تا تورکیا، وڵاتانی تر. عێراق و سوریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتیش ئەم ناوچانەی ئێمە بۆتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێێ هێزە نێو دەوڵەتی و ئیقلیمییەکان، هەر بۆیە سەروەری وڵات مانا کۆنەکەی خۆی لەدەستداوە".
ده‌رباره‌ی پێشبینیکردنی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ " به‌وه‌کاله‌ت " له‌ناو خه‌کی هه‌رێم له‌نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره، زریان رۆژهه‌ڵاتی که خۆی رۆژنامه‌نووسیشه پێوانییە بەغدا ئەوەندە بەهێزبێت بتوانێت شەڕی تورکیا بکات، چونکە وه‌ک ئه‌و خۆی راڤه‌ی بۆ ده‌کات عێراق گیرۆدەی داعشەو بەشێک لەوڵاتەکەی لەژێر دەستی ئەو هێزەدایە،" توندترین هەڕەشەش کەعەبادی کردی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دۆسیەکە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایش، لەمەشدا پێشتر ڕێککەوتن هەیە لەنێوان تورکیا‌و عێراقدا بگرە لەسەردەمی سەدامەوە تا ئێستا، هەتا لەسەردەمی نوری مالکیشدا رێککەوتن هەیە دەربارەی هاتنی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بەبیانوی شەڕی " تیرۆر" کە هەموومان دەزانین شەڕی دژ بەپەکەکەیە".
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێت" ئه‌م گرژیه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌شه‌ڕی میدیای نێوان هه‌ردوولا تێپهڕنابیت".
زریان رۆژهه‌ڵاتی له‌سه‌ر روونه‌دانی ئه‌م شه‌ڕه‌و نه‌بوونی کورد به‌به‌شێک له‌شه‌ڕه‌که، زیاتر پرسه‌که روونده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" بڕوا ناکەم ئەو شەڕە رووبدات لەبەر حاڵەتێک ئەویش یەکنەگرتووی کورد و دابەشبوونیەتی بەسەر هەردوو جەمسەرەکەدا، ئه‌مه بۆتە هۆی ئەوەی هەندێک لایەن پێویستیان بە کوردبێت، هەر لە هێزە نیودەوڵەتیەکانەوە، بگرە تا هێزە سونی و شیعیەکانی ناوچەکە، رووسیاو ئەمەریکا یارمەتی یەپەگەو لایەنە کوردیەکان دەدەن، شیعەو سونە یارمەتی کورد دەدەن"، ئەو پێیوایه ئه‌و دابەشبوونەی ئێستا لەنێوان کوردا هەیە، هیچ کاتێک بەئەندازەی ئێستا بەکەڵکی کورد نەهاتووەو ده‌ڵێت" ئەگەر کورد هەموو رەفتارە سیاسیەکەی یەک پارچەبوایەو پەرتەوازە نەبوایە، بێگومان نەیدەتوانی بێلایەن بمێنێتەوەو لە شەڕی شیعەو سونە لە ناوچەکەدا پڕیشکی ئاگری زۆرتری بەردەکەوت، بەڵام بەهۆی ئەو دابەشبوونەی کە هەیە کەمێک کاریگەری کەمترە لەحاڵەتی ئاسایی".
هاتنی ئه‌و هێزه‌ی تورکیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له‌ناوخۆی هه‌رێمدا هه‌یه، زریان رۆژهه‌ڵاتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، هاتنی ئەم هێزە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر هاوسەنگە ناوخۆییەکان، و هاسەنگیەکە بەلایەنێكی دیاریکراودا بشکێنێتەوە. ( مه‌به‌ست شکاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزه به‌لای پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆره به ئاشکرا ناوی بهێنێت ).
سەبارەت بە قازانج و زەرەرە درێژخایه‌نه‌کانی هاتنی ئه‌و هێزه، رۆژهه‌ڵاتی پێیوایه هاتنی ئه‌و هێزه بەشێوەی درێژخایەن زەرەری بۆ کۆردو تورکیاش دەبێت و ده‌ڵێت" ئەگەر ستراتیژی تورکیا رێگاگرتن بێت لە بەهێزبوونی کورد، رێگارتن بێت لەوەی کورد لەو ناچانەدا باڵادەستبێت و رێگری بێت لە شکاندنی کاریگەری کورد لەرۆژئاوا، ئەگەر ئەمە ستراتیژی تورکیا بێت، لەراستیدا لەمەودای دووردا پێش کورد تورکیا زەرەری لێدەکات".
زریان پێیوایه ئەگەر کورد باڵادەست نەبێت هێزی تر لەوناوچانەدا ئەو بۆشاییە پردەکاتەوە، کە مەرج نییە هەموو کات ئه‌و هێزانه بەگویرەی سیاسەتی تورکیا بجوڵێنەوە، ئه‌و خالێکی گرنگی تر ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت" لەرێگای کوردەکانەوە تورکیا دەتوانێت ببێتە هێزێکی ناوچەیی راستەقینە، نەک ئەوەی تەنها بەشێوەی رواڵەتی هێز لەم ناوچەیە بگوێزێتەوە بۆ لایەکی تر، بەڵام ئەگەر پەیرەوی دۆستایەتیەکی تەواو لەگەڵ کوردا بکات سەرەتا لەگەڵ کوردی باکوردا دواتریش له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و باشوردا، من پێموایە جۆرە پەیوەندەیەکی وا، بەشێوەیەکی ستراتیژی دەچێتە خانەی بەرژەوەندی هەر دوولاو لەسەروو هەموشیانەوە بە قازانجی دەوڵەتی تورکیا دەبێت و ده‌یکات به‌هێزێکی ناوچه‌یی گه‌وره".