خواردنی زەلاتە ئەم سودانەی هەیە

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر خواردنەكان ئەنجامدراوە دەركەوتووە خواردنی زەڵاتە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

بەڕای پسپۆڕەكان بونی سەوزەكانی وەك تەماتە و خەیار و كاهوو بیبەر و كەلەرەم و سەوزەكاتنی دیكە، چەندین سود بە تەندروستی دەگەیەننن، بەو پێیەی ئەو سەوزانە بەر سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامینەكان دادەنرێن، هەروەها ڕێگری دەكەن لە زایادبونی كێشی لەش.

سەبارەت بە زیاد كردنی زەیتی زەیتون بۆ پێكهاتەی زەڵاتە توێژینەوەكان سەلماندویانە، چەوری زەیتی زەیتون لە لەشدا كۆنابێتەوە بەڵكو یارمەتی تواندنەوەی چەوری زیان بەخشی لەشیش دەدات،  هەروەها ئاوی لیمۆ جگە لەوەی تام و چێژێكی تایبەت لە سودەكانی زەڵاتە زیاد دەكات بەهۆی ئەو ماددە ترشانەی لە ئاوی لیمۆدایە كە سودێكی زۆری بۆ دابەزاندنی كێش هەیە.

پسپۆڕەكان داوا دەكەن كە زەڵاتە لە ژەمێكی لاوەكییەوە بكرێتە ژەمێكی سەرەكی، بۆ ئەوەی مرۆڤ لەو سودانەی بێبەش نەبێت.



PM:02:03:13/12/2015