حەشدی شیعی: توركیا لەعێراقدا بەدوای جێبەجێكردنی پلانی بایدنە

یەكێك ئەندامانی باڵا میلیشیا شیعەكانی عێراق داوای بەرەوڕوبونەوە لەگەڵ توركیا دەكات‌و پێیوایە ئەنكەرە بەدوای جێبەجێكردنی پلانەكەی بایدن بۆ دابەشكردنی عێراقە.

كەریم نوری، یەكێك لەسەركردە باڵاكانی حەشدی شیعی بە سۆمریە نیوزی راگەیاند: ئەردۆغان كەسێكی دیكتاتۆرە كە هاوكاری داعشی كردوە‌و هەمو فرۆكەخانەكان‌و خاكی توركیا بەكارهێناوە بۆ هاوكاری داعش.

وتیشی: توركیا بەئاراستەی پلانەكەی جۆزف بایدن بۆ دابەشكردنی عێراق بە سێ هەرێمی سوننە، شیعە‌و كورد هەنگاو دەنێت.



PM:05:41:13/12/2015