ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، مێرمنداڵێك باوكی خۆی كوشت و دایكیشی بریندار كرد.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە مێرمنداڵێك بە ناوی (ا.م.ش) كە تەمەنی 13 ساڵە و دانیشتووی گوندی بێستانەن، دوای ئەوەی باوكی بە ناوی (م.ش) داوای لێ دەكات وانەكانی بخوێنێت، بەڵام دەبێتە دەماقەڵەیان و دەرەنجام باوكی خۆی دەكوژێت و دایكیشی بریندار دەكات.
نەقیب هۆگر ڕوونیشی دەكاتەوە، پەڕاو بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.