ساڵح موسلیم لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كۆدەبێتەوە

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە) گەیشتووەتە شاری هەولێر‌و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕ باسنیوزی نزیك لە مەسرور بارزانی  شەوی ڕابردوو، لە ڕێگای فڕۆكەخانەی (دۆسلدۆرف)ی ئەڵمانیاوە، گەیشتووەتە هەولێر و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبێتەوە.

لەبارەی ناوەرۆِكی سەردان و كۆبوونەوەكانی هاوسەرۆكی پەیەدە، سەرچاوەكە گوتی: "بە پێی زانیارییەكان، باس لەو گەمارۆیانە دەكرێت كە خراونەتە سەر شارۆچكەی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان. جگە لەوەی باسی چۆنیەتی گەیاندنی هاوكاری بە هاووڵاتییانی شارۆچكەكە دەكرێت".

بەپێی هەواڵەكە پێدەچێت ساڵح موسلیم، سەردانی بەغداش بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆببێتەوە.



PM:02:03:16/12/2015