بارزانی: پێویستە خەڵکی شەنگال خۆیان بڕیار بدەن

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی ریگەیاند: پێویستە خەڵکی شەنگال خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن.

بارزانی کە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی شەنگالدا کۆبووەوە دوای کرد حکومەت کاربکات بۆ بە پارێزگاربوونی ئەو قەزایە. 
 
سەرۆکی پارتی ئەوەیش وت "پێویستە قەزای شەنگال لە ڕووی ئیدارییەوە تایبەتمەندی خۆی هەبێت و کار بکرێت ئەوەی بکرێت بە پارێزگا."

قەزای شەنگال کەماوەی ساڵێک لەلایەن داعشەوە داگیرکرا رۆژی ١١/١٣ لەلایەن پێشمەرگەو گەریلاو بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان ئازادکران.



AM:10:18:17/12/2015