لە قۆناغی پیش کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا لە وڵاتی یابان ، دوانیوەری ئەمرۆ پێنجشەممە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و گوانزۆی چینی پاڵەوانی ئاسیا رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە بە بێ یاریکردنی میسی و نەیمار توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکست نۆشی یانەی گوانزۆی چینی بکات و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بۆ ساڵی ٢٠١٥ و لەوێشدا رووبەڕووی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی دەبێتەوە کەئە وپێشتر خۆی گەیانبووە یاری کۆتایی.
هەر سێ گۆڵی بەرشەلۆنە لویس سوارێز لە خولەکەکانی ٣٩، ٥٠، ٦٧ دا تۆماری کرد ، کە گۆڵی سێێەمی بە لێدانزی سزا بوو.
SPEE SPORT