موراد قەریلان: ئەوەی لە باکور روودەدات شەڕی ناوخۆیە

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە، موراد قەرەیڵان رایگەیاند" لە ١٤ی کانونی یەکەمەوە ئیدی پرۆسەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاوی ناوە و ئەوەی ڕوودەدات شەڕی ناوخۆییە".

موراد قەرەیڵان لە میانەی بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە رادیۆی دەنگی کوردستان وتی"  کۆمەڵکوژی بەردەوام بێ، گەریلا دەست لە قۆناغەکە وەردەدات، ئەوەی بەرەنگاریان دەبنەوە گەنجان و گەلەکەمانن و هێشتا گەریلا بەشداری شەڕی شاری نەکردووە".
 

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە، وتی " دەوڵەت دەیەوێ گەلی کورد بێ ئیرادە بکات، لەدژی هەموو چەشنە هێرشێک، بەرخودانی دەنوێنن. ئەو خەندەقانەی لە کوردستان لەلایەن گەلەوە هەڵکەنراوە بۆ پاراستنە و دەبێ هەموو کەسێک ئەوە وەک پەیامێک پێناسە بکات. گەریلاکان تاوەکو ئێستا نەچوونەتە ناو شارەکانەوە، خۆراگری ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد بەرێوەدەچێت و تا دوا دلۆپە خوێن پشتیوانی لەوهەنگاوانەی گەنجانی کورد دەکەین. 

قەرەیڵان بە دەوڵەتی تورک، دەڵێت " ئێوە یاری بە ئاگر دەکەن، ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام ببن ، گەریلا بە شێوەیەکی فیدایانە دەستێوەردانی رەوشەکە دەکات و ئەوکاتیش نێوانی گەلی کورد و کۆماری تورکیا بەتەواوەتی دەپچڕێ ، ئەگەر بە تانک و تۆپ گەلەکەمان کۆمەڵکوژ بکەن، ئەوکات ناتوانین بەیەکەوە بژین. بەرپرسانی ئاکەپە دەڵێن "ئێمە لەناویان دەبەیین" ، بەڵام دەبێ باش تێبگەن ، کە کاتێک دایکانمان ، پیر و مندالەکانمان شەهید دەبن ، ئەوکات هیچ کەسێک لەگەڵیتان لەسەر یەک مێز دانانیشێت مێزی چی..؟ ئێمە موحتاجی ئێوە نیین، ئێدی رەوشەکە وە پێشوو بەرێوەناچێ ، پیویستە ئەوە بزانن و بەو پییە مامەڵە بکەن".

ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەلێت" دەبێ کۆمەلکوژی نەکەن، ئەرتەش لە سەرەتا خۆی کشانەوە، سەرۆکی فەرمانداری گشتی وتبوی کە ئەرتەش ناکەوێتە شارەکانەوە، باشە ئەی بۆ چوو ؟ دیارە کە کودەتا کراوە. لە بەرامبەر دیموکراسی، لە بەرامبەر گەلی کورد کودەتا کراوە. باشە ئەو گەلە چۆن دەکرێ لەگەل ئێوە بژی. پەیوەندیەکانی نێوان گەلانی کورد و تورک بەو ‌هێرشانە لە یەک دادەبرێن. دەبێ هەموو کەسێ بەو رەنگە لە ئایندە بڕوانێ ، ئێمە تەنیا قسە ناکەین دەبێ هەموو کەسێ بە پێی بەڕەکە قاچی راکێشێ، گەلی کورد هەرگیز ڕادەست نابێ".



AM:09:00:19/12/2015