نوسینگەی هەدەپە لە روسیا دەكرێتەوە

ئەمرۆ سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی روسیا دەكات‌و بڕیارە نوسینگەی حیزبەكە لە مۆسكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "جمهوریەت"ی توركی، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان "هەدەپە" رایگەیاند ئەمرۆ سێشەممە بۆ دیدارێك لەگەڵ سرگێئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی مۆسكۆ دەكات‌و بەنیازیشە نوسینگەی هەدەپە لەو وڵاتە بكاتەوە.

"نەزمی گۆر" یەكێك لە پەرلەمانتارانی هەدەپە كە لەم سەفەرەدا هاورێی دەمیرتاشە رایگەیاند: سەردانەكەی سەلاحەدین دەمیرتاش لەروسیا چوار رۆژ دەخایەنێت‌و لەگەڵ چەندین سیاسەتمەدار‌و رێكخراوی مەدەنی‌و میدیای روسیدا دیدار دەكات.

سەردانی دەمیرتاش بۆ مۆسكۆ لەكاتێكدایە كە پەیوەندیەكانی ئەنكەرە‌و مۆسكۆ بەهۆی خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی جەنگی روسیا لەلایەن توركیا نائاساییە.



AM:09:03:22/12/2015