ئەندامێکی تری جڤاتی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

پاش دەست لەكاركێشانەوەی بەرپرسی رێكخستنەكانی بادینانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمرۆ ئەندامێكی دیكەی جڤاتی نیشتمانی ئەو بزوتنەوەیە دەستی لەكار كێشایەوە.

بەپێی هەواڵێكی، NRT، ساڵح مەحمود باژێڕوانی دوکان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی حزبەکەی کردووە.

هاوکات رەئوف عوسمان سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی جڤات کاریگەری لەسەر کارکردنی بزوتنەوەی گۆڕان نابێت.

دەستلەکارکێشانەوەی ساڵح محەمەد دوای دەستلەکارکێشانەوەی هشیار عابد باژێروانی دهۆک دێت کە تا ئێتسا لەلایەن گۆڕانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.



PM:04:28:23/12/2015