هشیار عابد پشتگیری نەوشیروان مستەفا دەکات

ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، هشیار عابد کە چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند" پشتگیری لە نەوشیروان مستەفا دەکات".

هشیار عابد لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، دەڵێت" لەم چەند رۆژەی رابوردودا چەند هەواڵێک بڵاو بونەتەوە دەربارەی پەیوەندی من و بزوتنەوەی گۆڕان. لێرەدا دەمەوێت ئەوە رون بکەمەوە کە من هیچ قسەم بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ هیچ لایەنێکی میدیا نەکردوە و کەسیشم نەکردوە بە وەکیل لەجیاتی من قسە بکات".

هەروەها ناوبراو لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا دەڵێت" ئەگەر هەر باس و خواستێکشم هەبێت لەگەڵ برادەرانی خۆم لە بزوتنەوەی گۆڕاندا، من هەر پشتگیری بزوتنەوەی گۆڕان و رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کاک نەوشیروان مستەفا دەکەم". 



PM:08:13:24/12/2015