پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٢/٢٥ هەریەک لە شێخ جەعفەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مامۆستا جەلال بریکاری وەزیری ناوخۆ و هیوا چاوشین پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی سەردانی ریكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن لەو ماڵەی تیایدایە لە رۆژئاوای لەندەن.
مامۆستا جەلال بریکاری وەزیری ناوخۆ بە سپی راگەیاند" سەردانەکە زیاتر بۆ هەواڵی تەندروستی کاک نەوشیروان بووە سەردانێکی هاوڕێیانە بووەو، خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر باش بووە".
هەروەها وتیشی" بەشێكی تری سهردانهكهدا بۆ لای ڕێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆڕان، باس لهیهكڕیزیو یهكدهنگی كوردو یهكخستنی نێوماڵی كورد لهو دۆخه دژوارو ئاڵۆزهی ئێستای ناوچهكه كراوه".
لەوێنەکەدا نەوشیروان مستەفا و
شێخ جەعفەر و جەلال کەریم و هیوا چاوشین و هەردوو کورەکەی نما و چیای تێدایە.